مەرج و یاساکانی گەراندنەوە و گۆرینەوە لە جیبال زۆن بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

1. لە بەر هۆکاری هەستاری کالای ئەلیکترۆنی کاڵای فرۆشراو وەرناگیرێتەوە واتە پارە نادرێتەوە.

2. دەکرێت بەرهەمێك ( جگە لە مۆبایل و لاپتۆپ و تابلێت هەروەها هەموو ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان) ئالوگۆر بکرێت بە مەرجێك:

· 24 کاتژمێر بەسەر کڕینیدا تێنەپەڕیبێت و كڕیار پسولەی کرینی پێ بێت.

· بەرهەمکە بەکار نەهاتبێت و کارتۆنی پێجانەوەی نەکرابێتەوە، نەدڕابێت و پیس نەبووبێت، و بەرهەمەکە لە دۆخی پێش کریندا مابێتەوە خراپ نەبووبێت.

· لە کاتی گۆرینی بەرهەم دەبێت بەرهەمە تازەکە بە هەمان نرخ یان زیاتر لە بەرهەمە گۆڕاوەکە بێت.

3. لە کاتی بوونی کێشەی کارکردن بەرهەمەکە (خلل مصنعي) بە پێی یاساکانی کۆمپانیای بەرهەمەکە مامەڵە دەکرێت و بەرهەمەکە دەنێردرێت بۆ بەشی چاککردنەوەی ئەو کۆمپانیایە کە ئەوەش پێویستی بە کات هەیە و جیبال زۆن بەرپرسیار نیە.

4. کێشەی کارکردن بەرهەمەکە (خلل مصنعي) ئەو كێشانە دەگرێتەوە كە لە كاتى بەرهەهێنان دروست بوون و ئەو كێشانە ناگرێتەوە كە لاى كرێار دروستبوون بۆ نمونە (بەربوونەوە, شكان, تەڕبوون, شوخت). 

5. هەموو بەرهەمەکان زەمان یان گەرەنتیان هەیە و ماوەکەی لە لایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنەوە دیاری دەکرێت بەرهەمە تێکچووەکانی کە زەمانیان هەیە دەنێردرێت بۆ ئەو کۆمپانیایە و کاتی چاککردنەوەی دیاری دەکەن کە جیبال زۆن بەرپرسیار نیە.